قەرز دەدرێتە جوتیاران



 

زیاتر لە 300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵییان پێشكەشی وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، دوابەدوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و بانكی ئەلقرتاسی ئیسلامی بە مەبەستی پاڵپشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانكی بۆ جوتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵی و فێتێرنەری، بەشێوەی قیستی درێژخایەن، بە بڕی (15) ملیۆن تاوەكو (100) ملیۆن دینار لە قۆناغی یەكەم بۆ پڕۆژەی بچووك و مامناوەند، بەپێی ناوەرۆكی یاداشتەكە هەنگاوەكانی ئەم پڕۆژەیە چووەتە بواری جێبەجێكردن .

باس لە ئەوەش كراوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەكو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان (300) جووتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواكاریان بۆ سوودمەندن پێشكەشكردووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەت كراوە، ( 100) لەو مامەڵانە نێردراون بۆ بانكی ئەلقرتاس، دوای وردبینیكردن و پشتگیری كردنی داواكارییەكان.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، وەرگرتنی مامەڵەكان بەردەوامە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوبراو بە مەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەند بوون بە زۆرترین جووتیار و خاوەن پڕۆژەكانی سێكتەری كشتوكاڵی، وەك هەنگاوێكی گرنگی بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی كشتوكاڵی.

وەزارەتەكە ئەوەش دەڵێت، جوتیاران و خاوەن بیرۆكە و پڕۆژەكانی كشتوكاڵی دەتوانن لە رێگەی نزیكترین فەرمانگەی كشتوكاڵی بەپێی شوێنی جوگرافی، مامەڵەكانیان پێشكەشی وەزارەتی كشتوكاڵ بكەن.

سوودان و سعوودیە مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد
پێشت سوودان و سعوودیە مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد
ڕووسیا ئامادەكاری بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئۆكراین دەكات
دواتر ڕووسیا ئامادەكاری بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئۆكراین دەكات
پەیوەندیدار