ڕووسیا ئامادەكاری بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئۆكراین دەكات



 

ڤۆلۆدۆمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین ڕایگەیاند بە درێژایی ئەم هەفتەیەش قورسترین پێكدادان لە بەرەی دۆنێتسك بەردەوام بووە و دۆخی ئەو بەرەیە زۆر سەختە.

سەرۆكی ئۆكراین ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ئامادەكاری كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێی مووشەكیی بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەكان و وزەی ئۆكراین.

زێلێنسكی لە پەیامی ڤیدیۆیی ڕۆژانەیدا ڕایگەیاند، بە درێژایی ئەم هەفتەیەش قورسترین پێكدادان لە بەرەی دۆنێتسك بەردەوام بووە و دۆخی ئەو بەرەیە زۆر سەختە.

سەرۆكی ئۆكراین باسی لەوە كرد، هەفتەی ڕابردوو، دووبارە ڕووسیا هێرشی كردووەتەوە سەر ژێرخانە مەدەنییەكان و وزەی ئۆكراین.

زێلێنسكی هەروەها باسی لەوە كرد، بەچڕی كاریان كردووە بۆ چاككردنەوەی ئەو كێشانەی بەهۆی هێرشەكانەوە لە كەرتی وزەدا دروست بووە.

سەرۆكی ئۆكراین دەشڵێت “ڕووسیا ئامادەكاری كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ، تێدەگەین ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ، بەدڵنیایییەوە ئەوە دەزانین، بەداخەوە هەتا مووشەكیان هەبێت ئارام نابنەوە”.

قەرز دەدرێتە جوتیاران
پێشت قەرز دەدرێتە جوتیاران
هەردوو باڵی کۆمەڵە یەکگرتنەوەیان راگەیاند
دواتر هەردوو باڵی کۆمەڵە یەکگرتنەوەیان راگەیاند
ەیوەندیدار