سوودان و سعوودیە مانۆڕێكی سەربازییان دەستپێكرد



 

سوودان و سعوودیە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كاریگەری هێزە سەربازییەكانیان لە دەریای سووردا، دەستیان بە مانۆڕی هاوبەشی دەریایی كرد بە ناوی فەلەك ٥.

سوپای سوودان لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە لە مانۆڕەكەدا كە لە چوارچێوەی بەهێزكردنی هاریكاری نێوان سوپاكانی سوودان و سعوودیە ئەنجام دەدرێت، ئامانج هاوبەشكردنی ئەزموونە لە پلاندانانی ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی هێزی دەریایی هەردوو وڵات بۆ زیادكردنی كارایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو، بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی هێزی دەریایی لە دەریای سوور و كەنداوی عەدەن.

سعوودیە و سوودان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا، ناو بە ناو مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی ئەنجام دەدەن، دوایینیشیان لە ئاداری ٢٠٢١دا لە بنكەی دەریایی شا فەیسەڵ بوو لە شاری جیددەی ڕۆژئاوای سعوودیە.

بڕیارە ئەم مانۆڕە تا ٣٠ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.

پێشت لە ئیلام كوردێك لە سێدارە درا
قەرز دەدرێتە جوتیاران
دواتر قەرز دەدرێتە جوتیاران
پەیوەندیدار