ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد



 

حكومەتی سووریا رایگەیاند ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر خاڵێك لە نزیك دیمەشق پایتەختی سووریا.

ئاژانسی هەواڵیی “SANA”ی سووریا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر خاڵێك لە دەوروبەری دیمەشق.

بەپێی هەواڵەكە، لە ئاكامی هێرشەكەدا دوو هاووڵاتی سڤیل كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سووریا بەرپەرچی هێرشەكەی ئیسرائیلیان داوەتەوە و بەشێكیانی تێكشكاندوون‌و هێرشەكە زیانی بە ناوچەكە گەیاندووە.

لە پارێزگای دیمەشق و دەوروبەری جگە لە هێزەكانی سووپای سووریا گرووپە چەكدارەكانی سەر بە سووپای پاسدارانی ئێران بەتایبەت حزبوڵڵای لوبنان جێگیركراون.

لە دەستپێكی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا، ناو بە ناو ئیسرائیل هێرشدەكاتە سەر بنكە سەربازییەكانی سووریا و گرووپەكانی سەربە ئێران لە سووریا.

مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
پێشت مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
سەركردەیەكی داعش كوژرا
دواتر سەركردەیەكی داعش كوژرا
ەیوەندیدار