مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت



 

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی نیسانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی كۆدەبێتەوە و لە بارەی پرسی هەناردەكردنی نەوت گفتووگۆ دەكەن.

هاوكات بڕیارە هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەو رێككەوتنە واژۆ بكەن كە لەنێوان شاندەكانی هەرێم و بەغدادا ئەنجامدراوە لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند “بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قۆناغەكانی كۆتایی ڕێككەوتنمان سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت”.

نزیكەی 10 رۆژە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە دوای بڕیاری دادگەی پاریس راگیراوە.

ڤیدیۆ؛ باڵۆنێک بە دوو سەرنشینەوە گڕی گرت
پێشت ڤیدیۆ؛ باڵۆنێک بە دوو سەرنشینەوە گڕی گرت
ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد
دواتر ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومانكرد
ەیوەندیدار