وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە كۆدەبنەوە



وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی سعودیە ڕێككەوتن لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو چاویان بە یەكتر بكەوێت.

ئاژانسی فەرمی ئێران “ئیرنا” بڵاویكردەوە، كە حوسەین ئەمیر-عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودییە ڕێككەوتن لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو چاویان بە یەكتر بكەوێت، هێشتا كات و شوێنەكەی دیاری نەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای هێرشی لایەنگرانی حكومەتی ئێران بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەكانی سعودیە لە تاران و مەشهەد، تاران و ڕیاز لە مانگی یەكی 2016 دا پەیوەندیە دیپلۆماسییەكانیان پچڕاند و لە ڕێككەوتنێكی 19 ی مانگی سێدا بە نێوەندگیری چین، هەردوو وڵات لەسەر دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان ڕێككەوتن.

سبەینێ‌ فنلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ
پێشت سبەینێ‌ فنلەندا دەبێتە ئەندامی ناتۆ
عێراق لە یەك هەفتەدا یاریی لەگەڵ چیلی و ئیسپانیادا دەكات
دواتر عێراق لە یەك هەفتەدا یاریی لەگەڵ چیلی و ئیسپانیادا دەكات
پەیوەندیدار