ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

رۆژی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارە گرێ دەدات و گفتوگۆ لە بارەی چوار تەوەرەوە دەكات و خوێندنەوەی یەكەم-یش بۆ ژمارەیەك پرۆژ یاسا دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارەی بڵاوكردەوە، كە رۆژی یەكشەمە رێكەوتی 15-7-2018 لە كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و بە پێی بەرنامەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژماریەك پرۆژە یاسا دەكرێت.

بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (7)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15/7/2018 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیەیە:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەمی ئەم پڕۆژە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو:
1ـ پڕۆژە یاسای (دەزگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پڕۆژە یاسای (پارێزگاریكردن لە هێما و پیرۆزییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان).
3ـ پڕۆژە یاسـای (تعویچ متچرری الحروب فی كوردستان).
4ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری ( قانون حمایە الشهود والخبرا‌‌و والمخبرین والمجنی علیهم رقم (58) لسنە 2017).
5ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری ( استیراد وبیع المنتجات النفطیە رقم (9) لسنە 2006 ).
6ـ پڕۆژە یاسـای بەركاری ( قانون ضبط الاموال المهربە والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیە رقم (18) لسنە 2008).
7ـ پڕۆژە بڕیاری (زیندووكردنی هەفتەی پێكەوەژیانی ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
دووەم: خوێندنەوەی راپۆرتی (شیكاری لەكاری ئیداری وكارگێڕی لە پەرلەمانی كوردستان) لەلایەن ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (مدینە أیوب احمد/ بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پەرلەمان).
سێیەم: گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای (هەمواری سێییەمی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە(87)ی ساڵی 1979ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) ، بەپێی مادەكانی (72، 74و 75) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1) ساڵی 1992ی هەموركراو.
چوارەم: گفتوگۆكردنی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەڕ لە سێ گوندی خانەقین ڕوویدا

خەڵک-

ئەمشەو گروپێک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردۆتە سەر سێ گوندی نزیک لە قەزای خانەقین، بەھۆیەوە شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکان بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو، ھاوکات سێ گروپی چەکدار ھێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی (ئیخوە و  محەممەد شیربەگ و حوسێن مەمە)ی سەر بە قەزای خانەقین، لە ئەنجامدا شەڕی توند لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندانە بە ھاوکاری ھێزەکانی پۆلیس دژ بە گروپە چەکدارەکان ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانی ھێرشەکان ڕانەگەیەنراوە، بەڵام ئاماژە بە گیان لەدەستدانی چەند ھاوڵاتییەکی و ئەفسەرێکی پۆلیس دەکرێت لەو شەڕانە.

ھەرچەند ناسنامەی ئەو گروپە دیار نییە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام چۆنێتی و شێوازی ھێرشەکە نزیکە لە شێوازی چەکدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین