ڕاوێژكارێكی سودانی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 1300 دینار ڕاگەیاند



ڕاوێژكارێكی سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دوای جەژنی ڕەمەزان نرخی دۆلار لە بازاڕەكان نزیكدەبێتەوە لە یەكسان بوون بە نرخی فەرمی.

فادی شەمەری، ڕاوێژكاری سیاسی محەمەد شیاع سودانی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی (الرشید) بەرگری لە بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ 1300 دینار لە لایەن حکومەتی سودانی کرد و ڕایگەیاند، “ئەگەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نەگۆڕایە، ئێستا نرخی یەك دۆلار دەگەیشتە نزیكەی 2 هەزار دینار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت “نەخشەڕێگایەکی خێرای بۆ چارەسەر” داڕشتووە و بەرەو گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو ڕۆیشتووە و ئەو بڕیارەش لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی قووڵ بووە نەک کاردانەوە یان حوکمدانی هەڵە”.

دەشڵێت: “حکومەت نەخشەی ڕێگایەکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بازاڕی هاوتەریب داڕشتووە، بەڵام بەشێكی خەڵک و بازرگانان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوون و نایانەوێت پارەکانیان ئاشکرا بکەن”.

شەمەری ڕوونی كردەوە، بەهۆی مانگی رەمەزان و نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان لە بەرزییە، بۆیە دابەزینی نرخی دۆلار بە ئاڕاستەی نرخە فەرمییەكەی هێواشە، بەڵام ئەم مانگە وردە وردە نرخەكان بەرەو كەمی دەڕۆن تا دەگاتە جەژن و دوای جەژنیش نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دەگاتە ئاستی نزیكەی 1300 دینار و نرخی فەرمی خۆی یان زۆر نزیك لە نرخە فەرمییەكەی.

تەرزە و بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە
پێشت تەرزە و بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە
چێڵسی ڕاهێنەرەكەی دەركرد
دواتر چێڵسی ڕاهێنەرەكەی دەركرد
ەیوەندیدار