تەرزە و بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە



 

واسق سەلامی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، وڵات لەچاوەڕوانی بارێكی كەشوهەوای باراناويدا بێت و بارینی تەرزەشی لەگەڵدا بێت.

سەلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كەشوهەواى وڵات گۆڕانكاریی بەخۆوە ببینێت و گەر پێشبینییەكان وەك خۆیان دەربچن، ئەوا باری كەشوهەوای مێژوویی دەبێت و سەرماوسۆڵە و باوبۆرانێكی بەهێز لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕوو لە وڵات دەكات”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كەشێكی باراناوی دروست دەبێت كە بارانی بەلێزمە و هەورە بروسكە و تەرزە باڵ بەسەر كەشوهەوادا دەگرن و چەند ڕۆژێك ئەم حاڵەتە بەردەوام دەبێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا پلەكانی گەرما بە بڕی نزیكەی 4 پلە ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە”.

حكومەتی هەرێم پێوەری زیرەكی كارەبای كرد بە پارە
پێشت حكومەتی هەرێم پێوەری زیرەكی كارەبای كرد بە پارە
ڕاوێژكارێكی سودانی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 1300 دینار ڕاگەیاند
دواتر ڕاوێژكارێكی سودانی كاتی دابەزینی دۆلاری بۆ 1300 دینار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار