ئیسرائیل تەنێكی فڕیوی خستەخوارەوە



 

ئیسرائیل رایگەیاند “تەنێكی فڕیو”یان تێكشكاندووە كە لە سووریاوە رەوانە كراوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “تەنێكی فڕیوی نەناسراو”یان تێكشكاندووە كە لە سووریاوە رەوانە كراوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی كە یەكەی چاودێریی ئاسمانیی سەربە هێزە ئاسمانییەكان، “تەنێكی فڕیوی نەناسراو”یان خستووەتە ژێر چاودێری كە دەركەوتووە لە سووریاوە هاتووەتە ناو كایەی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە.

بەم هۆیەوە رێنمایی دراوە بۆ بەڕێكەوتنی ژمارەیەك هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی جەنگیی، تەنە فڕیوەكە لە زەوییەكی چۆڵدا خراوەتە خوارەوە.

سووریا لە ٣١ ئادار رایگەیاند كە ژمارەیەك خاڵ لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون.

ئاماژە بەوە درا كە لە ئاكامی پەلامارەكەدا، ئەندامانی سووپای پاسدارانی ئێران، رائید میلاد حەیدەری و نەقیب میقداد مەهكانی كوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر كەنعانی رایگەیاند وڵاتەكەی “لە كاتی پێویست و بەپێی پێویست وەڵامی هێرشەكە دەداتەوە”.

لە دایەنگەیەكی سلێمانی ئاگركەوتەوە
پێشت لە دایەنگەیەكی سلێمانی ئاگركەوتەوە
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
دواتر پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
ەیوەندیدار