یەكی نیسان ڕۆژی جیهانی “درۆ” لە چی یەوە هاتووە؟



توێژەێكی كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، یەكی نیسان ڕۆژی جیهانی درۆ مێژوویەكی كۆنی هەیە و بەسەر مووسڵمانانی ئەندەنوس و ئیسپانیا هاتووە، كە دووچاری سەربڕین و كوشتن و قەڵاچۆكردن دەبوونەوە، بەڵام ئیسپانیەكان درۆیان لەگەڵ كردوون .

سەردار لەتیف، توێژەی كۆمەڵایەتی لەبارەی یەكی نیسان كە بە ڕۆژی درۆ ناسراوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكی نیسان كە وەك ڕۆژێك بۆ درۆكردن ناسێندراوە، وەك مێژوو لەوە هاتووە مووسڵمانان لەئەندەنوس و ئیسپانیا دووچاری سەربڕین و كوشتن و قەڵاچۆكردن بوونەتەوە، لەترسی گیانی خۆیان، لەئەشكەوتەكان خۆیان حەشارداوە، بەڵام ئیسپانیەكان كەمینێكیان داناوە و وایان بڵاوكردۆتەوە كەشتی هاتۆتە كەناراوەكانیان بۆ گواستنەوەی موسڵمانان بۆ مەغریب، بۆیە داوایان كردووە موسڵمانان بەرەو كەناراوەكانی باشووری ئەو وڵاتە بچن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.

وتیشی ،” دوای ئەو بڵاوكراوەیە موسڵمانان لەحەشارگەكان دەرچوون، لەئەنجامدا مووسڵمانەكان كەوتنە داوی خاچ پەرستان و ڕووبەڕووی كوشتن بوونەوە و بەهەزاران مووسڵمان شەهید كران”.

ڕاشیگەیاند، لە دوای ئەو ڕووداوە ١ی نیسانی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی درۆ ناسێندراوە و لە زۆرێك وڵاتانی موسڵمانانیش بەداخەوە ئەو ڕۆژە وەك گاڵتە و خۆشی بەسەر دەبەن.

لەڕووی كۆمەڵایەتیشەوە درۆ ڕەفتارێكی پێچەوانەی ڕاستیە، هەندێك جار خەڵكێك هەیە بۆ شاردنەوەی هەندێك بابەت پەنا بۆ درۆ دەبەن و ڕاستیەكان دەشارنەوە و بگرە زۆر كات كەسی درۆزن وەك دوو ڕوو دەردەكەوێت.

ئەو توێژەرە باسی لەوەشكرد، بەداخەوە خەڵكێك هەیە بەگاڵتە درۆی كردوە بووەتە هۆی ئەوەی كەسی بەرامبەر بەم درۆیە تووشی وەستانی دڵ بووبێتەوە، ئینجا درۆی ڕەش بێت یان سپی كەمەبەست درۆی مەسلەحەتە كاریگەری لەسەر دەروونی هەردوولا دەبێت، واتە ئەوكەسەی درۆ دەكات، ئەو كەسەی درۆی لەگەڵ دەكرێت.

ئەو توێژەرە داوا دەكات هەموو تاكێك خۆیان بەدوور بگرن لە درۆكردن تەنانەت بەگاڵتەش نابێت درۆ بكرێت، چونكە ڕەنگە بەهۆی یەك درۆ ئەگەر بەگاڵتەش بێت كەسی بەرامبەر ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە یان تووشی كارەساتێك ببێت.

سلێمانی؛ هەزار و 122 كیلۆگرام خورما لەناو برا
پێشت سلێمانی؛ هەزار و 122 كیلۆگرام خورما لەناو برا
كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵى سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە
دواتر كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵى سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار