حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو كەسانە دەکاتەوە، كە ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە، سەردانیان بكەن بە مەبەستی تەواو كردنی مامەڵەكانیان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بە (خەڵك) دراوە، داوا دەكات ئەو هاووڵاتیانەی، كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە و ژمارەیان ١٩ كەسە بەزووترین كات سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی هەولێر بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ماوەی چەندین ڕۆژە لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەكانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەكرێت بە هیچ شێوەیەك پەیوەندییەكان بەردەست نین.

داواش دەكات، هەر كەسێك ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و كەسوكاری نزیكیان بن بە زووترین كات ئاگادارییان بكەنەوە، چونكە دواكات بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان ڕۆژی سێ شەممە ٤\٤\٢٠٢٣ دەبێت.

خوێندنی باڵا كۆرسی ڕاهێنان لە هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانيش ئاگاداردەكاتەوە
پێشت خوێندنی باڵا كۆرسی ڕاهێنان لە هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت و مامۆستایان و فەرمانبەرانيش ئاگاداردەكاتەوە
سەیرترن حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانم!
دواتر سەیرترن حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانم!
ەیوەندیدار