سەیرترن حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانم!



د. شیروان ڕەحمان، پزیشكی گشتی و فسیۆلۆجی باسی سەیرترین حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانیدا دەكات، كە چیرۆكی نەخۆشێكە، كە هێندە دۆخی خرابە بە “تیوب” خواردن و خواردنەوەی دەدرێتێ‌، بەڵام بەڕۆژوو بووە.

د. شیروان ڕەحمان دەڵێت: “نەخۆشێکم هەیە زۆر پاک و ئیماندارە و چەند ساڵێکە لە دەست و پێ کەوتووە لەسەر جێیە بەهۆی ئیفلیج بوونی ماسولکەکانی و توانای جووڵە و قسەکردن و خواردن و خوارنەوەی تا ڕادەیەکی زۆر نەماوە و بە تیوب لە ڕێگای کونی گەدەی خواردن و خواردنەوەی وەردەگرێ”.

دەشڵێت: “ئەو نەخۆشە تەنها ڕێگای پەیوەندی لەگەڵ خێزانی بەهۆی دەنگی گریان و جووڵەی چاو و یەک پەنجەیە، کە ئەگەر بیەوێت بڵێ «بەڵێ» یان ڕازی بێت ئەوە پەنجەی بۆ سەرەوە وەک ئیشارەت دەبات “.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگی ڕەمەزانە، شەو داوای خواردنی زیاتر لە جاران کردبوو وەك لە پارشێو، ڕێگای نەدابوو خواردن بە سرنج لە ناو گەدەی بکەن و کاتی بەربانگ و مەلا بانگدان بە ئیشارەت داوای خواردن «ئیفتاری» کردبوو ئەو کات ئەندامانی خێزانەکەی لێی تێگەیشتبوون کەوا ئەو بە ڕۆژوو بووە.

ئەو پزیشكە ڕوونیشی كردۆتەوە،خۆی بە شەرع و لە ڕووی پزیشکی بە هیچ شێوەیەک ڕۆژووی لەسەر نیە، بەڵام وا دیارە ئەو نەخۆشە بۆ نزا و پاڕانەوە و بۆ شیفا بە ڕۆژوو بووە.

حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
پێشت حەج و عومرەی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ‌ دەكات
دواتر پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ‌ دەكات
ەیوەندیدار