پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ‌ دەكات



ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بە كۆمەڵێك یاسای “گرنگ” دەكات لە پەرلەمان لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتییەوە تاوتوێ دەكرێن.


ئەحمەد فەواز ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”زۆر یاسای گرنگ هەن كە دوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی لە پەرلەمان تاوتوێ دەكرێن و دەنگیان لەسەر دەدرێت”.

بە وتەی فەواز:”لیژنەی یاسایی پەرلەمان كار لەسەر پەسەندكردنی ئەو یاسایانە دەكات كە تایبەتن بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی، لەوانەش یاسای خزمەتی مەدەنی و یاسای خانەنشینی یەكگرتوو”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق دەڵێت:”یاسای تر هەن كە لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە و دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و دەنگیان لەسەر دەدرێت، دیارترین ئەو یاسایانەش، یاسای نەوت و غازە”.

لە 13ی ئاداری ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ی پەسەند كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش پێیوایە، پەرلەمان پێویستی بە 45 ڕۆژە بۆ پێداچوونەوە و دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵ، بەرلەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت و پەسەندبكرێت.

سەیرترن حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانم!
پێشت سەیرترن حاڵەتی بەڕۆژووبوون لە ژیانم!
هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە
دواتر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار