ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی بەرزكردەوە



بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمی نەوت لە كێڵگەكانی نەوتی هەرێم و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباری نەوت لە ئەمریكا، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 22 سەنت و بەڕێژەی 0.3% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 79 دۆلار و 49 سەنت، لە هەمان كاتدا نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بەبڕی 45 سەنت و بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 74.82 دۆلار.

بەڵام ئەو دوو پێوەرە لە ڕێگادان بۆ تۆماركردنی دابەزینێكی مانگانە بە ڕێژەی لەسەدا پێنج و لەسەدا سێ، دوای ئەوەی لەم مانگەدا دوای داڕمانی بانكەكان گەیشتنە نزمترین ئاست لە ساڵی ٢٠٢١ەوە.

نرخی نەوت بەگشتی قەرەبووی ئەو زیانانەی كردەوە، چونكە نیگەرانییەكان سەبارەت بە توندتربوونی قەیرانی بانكی جیهانی پاشەكشەیان كرد.

دوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند كێڵگەیەكی نەوتی لە هەرێمی كوردستانی نیمچە سەربەخۆ و دابەزینی ئاستی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو ساڵ، لەگەڵ زیادبوونی داواكارییەكانی چین لەسەر نەوت، نرخی نەوت تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

یەكەم لێدوانی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
پێشت یەكەم لێدوانی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە
عێراق و بەڕازیل لە ئیسپانیا یاریی دەكەن
دواتر عێراق و بەڕازیل لە ئیسپانیا یاریی دەكەن
ەیوەندیدار