یەكەم لێدوانی فەرمی لەبارەی گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە



بۆ یەكەمجار لە دوای “ڕۆیشتنەی خەمناكەكەی”، بەرپرسانی بەرشەلۆنە دانیان بەوەدا ناوە كە پەیوەندییان بە لیۆنێل میسی ئەفسانەوە كردووە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر گەڕانەوەی بۆ كەتالۆنیا.

ئەمڕۆ هەینی جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئایا پەیوەندییان بە مێسییەوە كردووە یان نا ڕایگەیاند:”حەز دەكەم بڵێم بەڵێ”.

هەروەها وتی:” مێسی و خێزانەكەی دەزانن كە ئێمە چەندە بایەخیان پێدەدەین و چەند ڕێز و خۆشەویستیمان هەیە بۆیان، لە هەمان كاتدا گومانی تێدا نییە كە مێسی یانەكە و شاری بەرشەلۆنەی خۆشدەوێت، بۆیە هیوادارین ڕێگەیەكی دروست بدۆزینەوە بۆ ئەوەی دەرفەتێكی پێبدەین، تا كاروانی یاریكردنی خۆی لێرە تەواو بكات”.

ئەم لێدوانەی جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، لەو دەمەی یارزانە ئەرجەنتینییەكە یانەكەی بەجێهێت، بە بەهێزترین ئاماژە دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا.

مێسی لە هاوینی 2021 بەهۆی ئەو تەنگژە داراییەی ڕووی لە یانەكە كردبوو، بە خۆڕایی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت.

 

پێشبینی دەكرێت دۆلار ڕێژەی 10%ی بەهاكەی لەدەستبدات
پێشت پێشبینی دەكرێت دۆلار ڕێژەی 10%ی بەهاكەی لەدەستبدات
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی بەرزكردەوە
دواتر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی بەرزكردەوە
ەیوەندیدار