عێراق و بەڕازیل لە ئیسپانیا یاریی دەكەن



یەكێتی تۆپی پێی عێراق، كردنەوەی كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردەی لاوان لە ئیسپانیا ڕادەگەیەنێت.

عەدنان دەرجال، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند” یەكێتی تۆپی پێ‌ بڕیاریدا كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان بۆ هەڵبژاردەی لاوان لە ئیسپانیا بكاتەوە كە ئامادەكارییە بۆ مۆندیال”.

بە وتەی درجال:”گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی یارییەكی ئەزموونی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كاتی ئامادەبوونی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و بەڕازیل لە كەمپەكەی ئیسپانیا، لەگەڵ ئەمەشدا لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی چەند تیپێكدان، تا یاریی دۆستانەیان لەگەڵدا بكەن”.

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بڕیاریدا پاڵەوانێتی جیهانی لە ئەندەنوسیا بستێنێتەوە، بەوهۆیەی وڵاتەكە ڕێگەی نەدا هەڵبژاردەی ئیسرائیل بچێتە نێو خاكەی.

ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی بەرزكردەوە
پێشت ڕاگرتنی نەوتی هەرێم نرخی نەوتی بەرزكردەوە
یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ڤیزای شنگنەوە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات
دواتر یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ڤیزای شنگنەوە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات
ەیوەندیدار