شەپۆلی خۆڵبارین عیراقی گرتەوە



شەپۆلی خۆڵبارین هەردوو پارێزگای بەغدا و سەڵاحەدینی گرتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر شەپۆلەكە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنباری لە خۆرئاوای وڵات داپۆشی.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، شەپۆلێكی خۆڵبارینی فراوان لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراقەوە گەیشتە پارێزگاكانی بەغدا و سەڵاحەدین.

پێشتر دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێشبینی كردبوو لە هەندێك شاری وڵاتدا بارانبارین و خۆڵبارین ببێت.

ساڵانە چەندان جار شەپۆلەكانی خۆڵبارین لە باشوور و باشووری خۆرئاواى وڵاتەوە هەڵدەكەن و ڕوو لە عیراق دەكەن و زۆربەی شارەكان دەگرنەوە.

 

بەفرێكی زۆر پارێزگای دهۆكی گرتەوە
پێشت بەفرێكی زۆر پارێزگای دهۆكی گرتەوە
خولی فەرەنسا، ڕێگە بە یاریزانە موسڵمانەكان نادرێت ڕۆژوو بشكێنن
دواتر خولی فەرەنسا، ڕێگە بە یاریزانە موسڵمانەكان نادرێت ڕۆژوو بشكێنن
ەیوەندیدار