خولی فەرەنسا، ڕێگە بە یاریزانە موسڵمانەكان نادرێت ڕۆژوو بشكێنن


یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیكردەوە یارییەكان ڕابگرێت بۆ ئەوەی یاریزانە موسڵمانەكان لە كاتی یارییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕۆژوویان بشكێنن.

پێشتر خولی نایابی ئینگلیزی و پلەكانی خوارەوەی ئینگلتەرا ڕایانگەیاندبوو كە ڕێگە بە ناوبژیوانان دەدرێت یارییەكان ڕابگرن، بۆ ئەوەی دەرفەتێك بدرێت بە یاریزانەكان لە كاتی یارییەكاندا، ڕۆژووەكانیان بشكێنن.

لیژنەی ناوبژیوانانی لە یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا نامەیەكی بۆ ناوبژیوانان ناردووە تێیدا پێی ڕاگەیاندبوون كە نابێت یارییەكان بوەستێنرێن، لەو پێناوەی یاریزانە موسڵمانەكان بتوانن ڕۆژوویان بشكێنن.

پێی تۆڕی “رادیۆ مۆنتی كارلۆ”ی فەرەنسایی، لە نامەكەی لیژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسادا هاتووە”یەكێتی فەرەنسایی ئاگاداركراوە لەبارەی بیرۆكەی ڕاگرتنی یارییەكان بۆ ڕۆژوو شكاندن لە مانگی ڕەمەزاندا، بەڵام ئەو ڕاگرتنانە ڕێزگرتن نییە لە ئەحكامەكانی سیستمی سەرەكی یەكێتی تۆپی پێ‌ و دەزگا لامەركەزییەكان و تەواوی دەزگاكانی خزمەتگوزاریی گشتی كە لەلایەن دەوڵەتەوە سەپێنراون و بەرگری لە نەریتی بنەڕەتی كۆماری فەرەنسایی دەكەن”.

هەر لە نامەكەدا هاتووە”هەر كەسێك ئەو ئەحكامانە ببەزێنێت، ڕێكاریی تەمبێكرن یان تاوانكاریی لەدژ دەگیرێتەبەر، لە پێشبڕكێكانی یەكێتی فەرەنسایی هەموو پەیام و نمایشێك كە سروشتی سیاسی یان ئایدۆلۆجی یان ئاینی یان سەندیكایی هەبێت قەدەغەكراوە”.

شەپۆلی خۆڵبارین عیراقی گرتەوە
پێشت شەپۆلی خۆڵبارین عیراقی گرتەوە
كەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت
دواتر كەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت
پەیوەندیدار