بەفرێكی زۆر پارێزگای دهۆكی گرتەوە


لە چەند ناوچەیەك لە پارێزگای دهۆك بەفرێكی زۆر باری و زۆرترین ڕێژەی ئەو بەفرەش لە یەكێك لە دەروازە سنوورییەكان بووە.

ئەمڕۆ هەینی بەفربارین چەند ناوچەیەكی لە باكووری پارێزگای دهۆك گرتەوە و زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لە یەكێك لە قەزاكانی پارێزگاكە بووە.

بەپێی زانیارییەكان، بەفر ناوچەكانی سەر بە قەزای ئامێدی كە بریتین لە سیرتووكە، جومانكی، و سەرزیر لە ناحیەی كانی ماسی گرتۆتەوە و زۆرترین ڕێژەی بەفربارینیش لە دەروازەی سنووری سەرزیر بووە.

بە گوێرەی هەواڵ، لە بەیانی زووەوە، بۆ كردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكان لە ناوچانەكەدا كە بەفرێكی زۆرییان تێدا باریوە، تیمەكانی بەرگری مەدەنی هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ.

یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ڤیزای شنگنەوە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات
پێشت یەكێتی ئەوروپا لەبارەی ڤیزای شنگنەوە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات
شەپۆلی خۆڵبارین عیراقی گرتەوە
دواتر شەپۆلی خۆڵبارین عیراقی گرتەوە
پەیوەندیدار