ڤایرۆسی سورێژە بڵاوبۆتەوە و تەندروستی هۆشداری دەدات



ڤایرۆسی سورێژە لەناو قوتابخانەیەكی نەجەف بڵاوبووەتەوە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی ئەو ڤایرۆسە ئاسانە، تەنیا هەندێك حاڵەت نەبێ گیان لە دەست دەدەن.

میدیا عێراقییەكان ئەمرشۆ هەینی 31ی 3ی 2023 هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، كە تووشبوون بە “سورێژە” لەناو قوتابخانەی زەفاری بنەڕەتی لە شارەدێی عەباسییە لە نەجەف بڵاو بووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو ڤایرۆسە تەنها لەناو ئەو قوتابخانەیە بڵاوبووەتەوە، كە لەكۆتاییەكانی زستان سەر هەڵدەدات.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی عێراقیش لەبارەی رێنوێنییەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە ئاشكراشیكردووە، كە چارەسەركردنی ئاسانە، تەنیا هەندێك حاڵەت نەبێ كە تووشبوو دۆخی خراپ دەبێ و گیان لە دەست دەدات.

سوپای پاسداران؛ لەهێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆی دیمەشق ئەفسەرێكی پلە باڵایان كوژرا
پێشت سوپای پاسداران؛ لەهێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆی دیمەشق ئەفسەرێكی پلە باڵایان كوژرا
ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی مووشەك باران كرد
دواتر ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی مووشەك باران كرد
ەیوەندیدار