سوپای پاسداران؛ لەهێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆی دیمەشق ئەفسەرێكی پلە باڵایان كوژرا



سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، ئەفسەرێكی پلە باڵای وڵاتەكەیان لە ھێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و دەوروبەری كوژرا .

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە فەرماندە “میلاد حیدەری” ئەفسەری پلە باڵا لە نێو سوپای پاسدارانی ئێران، كەوەك راوێژكاری سەربازی لە سوریا كاری كردوە، لە ھێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و دەوروبەری كوژرا .

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، كە سوپای پاسداران بەڵێن دەدات، كە وەڵامی توندیان بۆ ئەم ھێرشە دەبێت .

ئەمە لەكاتێكدایە ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، جەنەڕاڵ پاتریک رایدەر رایگەیاند، لە وەڵامی ئەو هێرشەی کە کرابووە سەر بنکە سەربازییەکانیان لە پارێزگای حەسەکە، هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر دامەزراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرازۆر و لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژران.

 

٤١ پۆندی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت
پێشت ٤١ پۆندی نوێ لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت
ڤایرۆسی سورێژە بڵاوبۆتەوە و تەندروستی هۆشداری دەدات
دواتر ڤایرۆسی سورێژە بڵاوبۆتەوە و تەندروستی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار