هاووڵاتیان بۆ گەشتی عومرە پشت بە ڕێگای وشکانی دەبەستن



لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا نزیکی دوو هەزار کەس گەشتی عومرەیان ئەنجامدوە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان زیاتر لە چوار هەزار گەشتی عومرە ئەنجامبدرێت.

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، بەشێک لە هاووڵاتیان گەشتی عومرە ئەنجامدەدەن، عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی سلێمانی بە (خەڵك) ڕاگەیاند، لە ماوەی هەشت ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا نزیکی لە دوو هەزار گەشتی عومرە لە سلێمانی ئەنجامداوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان زیاتر لە چوار هەزار گەشتی عەمرە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێک لە هاووڵاتیان ڕێگای وشکانی بەکاردەهێنن، لە کاتێکدا ئەم ڕێگایە لە هەرێمی کوردستان ڕێگاپێدراو نییە، بەڵکو هاووڵاتیان دەچنە کەرکوک لەو ڕێگایەوە دەڕۆن بۆ وڵاتی سعوودیە، ئەمەش وایکردووە گەشتی عومرە ٪٣٠ بە ڕێگای فڕۆکە کەمبکات.

ئەوەشیخستەڕوو، ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەج و ناونوسین دەستیپێکردووە.

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە
پێشت زێدان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە
هەرێم دەبێت بڕی شەش ملیار دۆلار نەوت بداتەوە ژمارەیەك كۆمپانیا
دواتر هەرێم دەبێت بڕی شەش ملیار دۆلار نەوت بداتەوە ژمارەیەك كۆمپانیا
ەیوەندیدار