هەدەپە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەكات



 

پارتی چەپی سەوز كە پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لەخۆی دەگرێت بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا لە 14ی ئایاری 2023 درووشمەكانی هەڵبژاردنی خۆی بڵاوكردەوە.

لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیاوە پارتی چەپی سەوز لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی هەڵمەكانی بڵاوكردنەوەی دروشمەكانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند.

درووشمی سەرەكی پارتی چەپی سەوز بۆ هەڵبژاردنەكان بریتییە لە “دیسان ئێمە”.

تادێت كێبڕكێی لایەنەكان بۆ بردنەوەی سەرۆكایەتی توركیا و زۆرترین ژمارەی كورسی پەرلەمان گەرمتر دەبێت.

سەرۆكی توركیا و بەربژێری هاوپەیمانی كۆمار بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا هێرشەكانی بۆ سەر ڕكابەرەكانی زیاتر دەكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند لەڕاستیدا جەهەپە و هەدەپە سەركردایەتی مێزی شەشی دەكەن، ئەوانەی دیكە لایەنگری ئەوانن.

ڕاشیگەیاند ئەوانەی سەر بە پەكەكەن مێزی شەشی بە هیوا بۆ خۆیان دەزانن و گرووپەكەی فەتحوڵا گولەنیش بە هیوای گەڕانەوە بۆ وڵاتن لە ژێر سێبەری مێزە شەشییەكەدا.

ئەردۆغان دەڵێت: هەر سازشێك بۆ هەدەپە، واتا سازشكردنە بۆ پەكەكە و بۆ قەندیل.

سەرۆككۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەشڵێت”كاتی ئەنجامدانی هەڵمەتە سەرەكییەكەیە. مەرجی یەكەم ئەوەیە زۆرینە بەدەستبهێنین لە سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان”.

بڕیارە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا لە 14ی ئایاری 2023 بەڕێوەبچن.

بەپێی ڕاپرسییەكان ئەردۆغان شكستی گەورە لەبەرامبەر ڕكابەرەكەی كەمال كلچدار ئۆغلۆدا تۆمار دەكات، بەتایبەت بە چوونی هەدەپە بۆ پاڵ هاوپەیمانی مییلەت سەركەوتنەكەی كلچدار ئۆغلۆ گەورەتر دەبێت.

وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمانمان دابەزاندووە
پێشت وەزیری تەندروستی: نرخی دەرمانمان دابەزاندووە
كۆمسیۆن ناتوانێت ئامادەكاریی هەڵبژاردن بكات
دواتر كۆمسیۆن ناتوانێت ئامادەكاریی هەڵبژاردن بكات
ەیوەندیدار