دواجار “یوفا” بڕیارێكی لەدژی بەرشەلۆنە دەركرد



 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڕیارێك لەدژی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەبارەت بە دۆسێكەی “نێگریرا” ڕادەگەیەنێت.

دواجار یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لە دژی بەرشەلۆنە سەبارەت بە “ئەگەری پێشێلكردنی چوارچێوە یاسایی” لە پەیوەندی لەگەڵ “دۆسێی نێگریرا”، كە دادگاكانی ئیسپانیا لە ئێستادا لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكات، ڕاگەیاند.

بەرشەلۆنە تۆمەتبارە بەوەی زیاتر لە 7 ملیۆن یۆرۆی داوە بە كۆمپانیایەكی سەر بە “خۆسێ ئینریكێز نێگریرا” جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی تەكنیكی ناوبژیوانان لە ئیسپانیا، لەبەرامبەر ئەوەی لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018 ئامۆژگاری زارەكی گوماناوی پێشكەش بەرشەلۆنە كردووە.

كەشێكی ئەوروپایی سارد وڵات دەگرێتەوە
پێشت كەشێكی ئەوروپایی سارد وڵات دەگرێتەوە
ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێ‌ ناكڕێت
دواتر ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێ‌ ناكڕێت
ەیوەندیدار