ڕیاڵ مەدرید یاریزانی نوێ‌ ناكڕێت



یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیاز نییە لە مێركاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا بۆندی گەورە لەگەڵ یاریزانانی نوێ‌ واژۆبكات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە”بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیازنین لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بۆندی نوێی گرانبەها ئەنجام بدات”.

وەك ڕۆژنامەكە باسی دەكات، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە دەیەوێت وەرزی داهاتووش بەهەمان پێكهاتەی ئێستاوە یاری بكات و بۆندی چەند یاریزانێك بۆ یەك وەرزی تر نوێبكاتەوە، ئامانج لەو كارەش ئەوەیە، یانەكە بڕە پارەیەكی زۆر كۆبكەنەوە، تا لە هاوینی ساڵی 2024دا چەندین بۆندێكی گرانبەها و گەورە ئەنجامبدەن و چەند ئەستێرەیەك بۆ ڕیزی یانەكە پەلكێش بكەن.

ڕۆژنامەی ماركا دەڵێت، تاكە ئامانجی یانە ئیسپانیەكە لە هاوینی ئەمساڵدا “جۆد بێلینگهام”ی ئینگلیزی بوو، بەڵام كاتێك یانە ئینگلیزییەكان چوونە كێبڕكێكەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بڕیاریاندا پاشەكشەبكەن.

دواجار “یوفا” بڕیارێكی لەدژی بەرشەلۆنە دەركرد
پێشت دواجار “یوفا” بڕیارێكی لەدژی بەرشەلۆنە دەركرد
پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بە مامۆستایان و نرخەكەی چەندە؟
دواتر پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بە مامۆستایان و نرخەكەی چەندە؟
ەیوەندیدار