هەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چەند هەڵمەتێكی جیا جیادا هەشت تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، كە لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بەهاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی عیراق زانیاری دروست بەدەست هات لەسەر ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی لەیاسا هەڵهاتوو كە بەمادەی ٤ تیرۆر داواكراوبوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری ، دژەتیرۆر ، یەكەی وەڵامدانەوەی خێرای عیراق كە بەمەرامی خۆحەشاردان رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێكۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم كەیسە دەستیپێكرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواكراوەكان دەست نیشانكران و خرانە ژێر چاودیری هێزەكانیانەوە، پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی ١٥، ١٦، ١٧،(٢٣/٢٤)، (٢٦/٢٧)ی ٣ی ٢٠٢٣ هەر هەشت تیرۆریستی تۆمەتبار كە بەرەگەز عەرەب بوون ( ع .خ )، ( ع .ن)، ( م .م )، ( ع .ف)، (ئ، ف)، (ئ، ن )، (ق، ئ)، (ع، ئ) دەستگیركران.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ هەموولایەكیشی رووندەكەنەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان بەشێك لە زانیارییەكان بە نهێنی هێڵرانەوە و سەرجەم دەستگیركراوەكان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری كرانەوە .

زێدان لەبارەی مێسییەوە هۆشداریی دەدات
پێشت زێدان لەبارەی مێسییەوە هۆشداریی دەدات
بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك یۆنان لە مەترسیدایە و زۆربەیان كوردن
دواتر بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك یۆنان لە مەترسیدایە و زۆربەیان كوردن
ەیوەندیدار