زێدان لەبارەی مێسییەوە هۆشداریی دەدات



زێنەدین زێدان ئەفسانەی فەرەنسایی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، هۆشداری دەداتە ئیدارەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی.

ڕاپۆرتە فەرەنساییەکان بڵاویانكردەوە، زێدان دەیەوێت مێسی بۆ وەرزەکانی تر لە تیپی پایتەخت بمێنێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕەتکردنەوەی یاریزانە ناوازەكەی تانگۆیە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ سان جێرمان.
بەپێی زۆرێک لە میدیاییەکان، لیۆ دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و نایەوێت بۆندەكەی لەگەڵ لە “پرینسێس پارك” نوێ بکاتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ لە پلەی یەکەمی خولی ئیسپانیایە و 12 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدی ڕکابەرییەوەیە كە وابڕیارە لە شەممەی داهاتوو 1ی نیسان لە گەڕی 27ی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئێلچی ببێتەوە.

كۆمپانیایەكی نەوت كارەكانی لە هەرێم ڕادەگرێت
پێشت كۆمپانیایەكی نەوت كارەكانی لە هەرێم ڕادەگرێت
هەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركران
دواتر هەشت تیرۆریستی داعش دەستگیركران
ەیوەندیدار