بەرشەلۆنە یاریزانێكی بەڕازیلی دەكڕێت



ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی بڵاویكردەوە، بارسێلۆنا لەم هەفتەیەدا بۆندێك لەگەڵ یاریزانێكی بەڕازیلی یەکلایی دەكاتەوە.

بەگوێرەی ڕادیۆی “کادینا سێر”ی ئیسپانی، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بریکاری هێرشبەرە بەڕازیلییە تەمەن 18 ساڵانەكە (ڤیتۆر ڕۆکی) بگاتە بەرشەلۆنە و لەگەڵ یانەكەدا لەسەر بۆندێك ڕێکبکەون.

سەرچاوەكە دەڵێت، هەندێک دەڵێن بەهای بۆندەكە لە 35 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت و هەندێک ڕاپۆرتیش پێیانوایە، یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێی بەڕازیلی داوای لانی کەم 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەمە جگە لە ڕێژەی فرۆشتنی یاریزانەكە لە ئایندەدا”.

ڕۆکی، بەرشەلۆنە بە دڵخوازترین شوێنی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی بازدانێک بۆ ژیانی وەرزشی خۆی لە یاریگاکانی ئەوروپادا ئەنجام بدات، ئەمەش بە ئیدارەی بارسا ڕاگەیەندرا، هەرچەندە یاریزاكە بۆندێكی زۆری لەلایەن یانە جیاجیاكانەوە پێگەیشتووە.

ڕۆکێ تەمەن 18 ساڵان بۆ یەکەمجار بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی بەڕازیل دەرکەوت لەیاریی دۆستانەی ئەم دواییەی سیلیساو بەرامبەر بە مەغریب کە تێیدا سەماكەرانی سامبا بە ئەنجامی 1-2 یارییەكەیان دۆڕاند.

بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك یۆنان لە مەترسیدایە و زۆربەیان كوردن
پێشت بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك یۆنان لە مەترسیدایە و زۆربەیان كوردن
چاودێرێكی سیاسی بۆ (خەڵك): بارودۆخی ئابووری هەرێم ڕوو لە خراپ بوون دەكات
دواتر چاودێرێكی سیاسی بۆ (خەڵك): بارودۆخی ئابووری هەرێم ڕوو لە خراپ بوون دەكات
پەیوەندیدار