كۆمپانیایەكی نەوت كارەكانی لە هەرێم ڕادەگرێت



كۆمپانیای “فۆرزا پترۆڵیۆم”، ڕاگرتنی كارەكانی لە كێڵگەی نەوتی هەولێر رادەگەیەنێت، هۆكاریی ئەم هەنگاوەش بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم و پڕبوونی عەمبارەكانیان دەگێڕَێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن كۆمپانیای “فۆرزا پترۆڵیۆم” بڵاوكرایەوە”دوای ئەوەی توانای عەمباركردنی نەوت لە كێڵگەی نەوتی هەولێر لە توانای تەواوەتی نزیكبۆوە، بەرهەمهێنان لەكێڵگەكەدا ڕادەگرن”.

كۆمپانیاكە دەڵێت”ئاگادار كراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی كوردستان، داخستنەكەش پەیوەندی بە بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هەیە كە بووە مایەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە”.

وەزیری دارایی: هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەردەکەین
پێشت وەزیری دارایی: هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەردەکەین
زێدان لەبارەی مێسییەوە هۆشداریی دەدات
دواتر زێدان لەبارەی مێسییەوە هۆشداریی دەدات
ەیوەندیدار