وەزیری دارایی: هاوشێوەی بودجە کێشەی نەوتیش چارەسەردەکەین



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێن هاوشێوەی رێکەوتنەکەیان لەبارەی بودجەی ٢٠٢٣ و جێگیرکردنی پشکی کورد، کێشەی نەوتیش چارەسەر بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیکرد لە چۆ کیجۆنگ کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە وەزیری دارایی لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند، “چاوەڕوانین لەچوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە سیاسیەی کە پێشتر لەگەڵ ئیتاری تەنسیقی و حکومەتی عێراق کردوومانە کەبووە هۆی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد، کێشەی نەوتیش بەهەمان شێوە چارەسەر بکرێت”.

لای خۆشیەوە، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان ستایشی هەنگاوەکانی وەزیری دارایی کرد لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابورییەکان لە سەر ئاستی ناوخۆ و بەغدا، بەتایبەت بەشە بودجەی هەرێم و یاسای نەوت و غاز کە هەنگاوی باشی بڕیوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزیری دارایی بە پێویستی زانی کۆریای باشور وەک دۆستێکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان ئاگاداری وردەکاری کێشەکان بن و هەوڵ و فشارە دیپلۆماسیەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق، هیواشی خواست هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕەزامەندی و کۆدەنگی هەموو لایەنەکان لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت و ئامادەیی وەزارەتی دارایشی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپاتکردەوە.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: پێشهاتێکی مەترسیدار بەڕێوەیە
پێشت ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: پێشهاتێکی مەترسیدار بەڕێوەیە
كۆمپانیایەكی نەوت كارەكانی لە هەرێم ڕادەگرێت
دواتر كۆمپانیایەكی نەوت كارەكانی لە هەرێم ڕادەگرێت
ەیوەندیدار