سامسۆنگ، هەڵمەتێکی ناوازە لەمانگی ڕەمەزاندا دەستپێدەکات



*سامسۆنگ هەڵمەتی “پەیوەندییەکانمان جیاوازە لە مانگی خێردا” دەستپێدەکات تا کڕیاران بەرنامەی SmartThingsی جۆراوجۆر بکەن*
لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ پشتگیری خەڵک بۆ پەیوەندیکردن و ئاهەنگگێڕان بەشێوەیەکی زیرەکتر لەماوەی مانگی پیرۆزدا. هەڵمەتەکە بەناونیشانی “پەیوەندییەکانمان جیاوازە لە مانگی خێردا” بۆ تیشک خستنە سەر سوودەکانی بەرنامەی SmartThings و تیشک خستنە سەر ئەو ڕۆتینانەی کە بەگوێرەی گۆڕانی خووەکانمان پەرەیان پێدراوە، هەروەها ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەرانی سامسۆنگ دەدات چێژ لە ئەزموونێکی لەبیرنەکراو وەربگرن لە ڕەمەزاندا، بەو پێیەی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم ئۆفەرانە بە ووردی لە هەواڵێکی جیادا ڕادەگەیەنێت.
لە جیهانی خێرا و دیجیتاڵی ئەمڕۆدا، پەیوەندیکردن بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەمان. بۆیە بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەز دەکەن ماڵەکانیان بگۆڕن بۆ ماڵە زیرەکەکان، بەو پێیەی بەرنامەی سامسۆنگ SmartThings لە ئێستادا زیاتر لە 20 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و پێشبینیش دەکرێت بەکارهێنەرانی هەر 3 مانگ جارێک بەلایەنی کەمەوە یەک ملیۆن بەکارهێنەر زیاد بکات. . و سامسۆنگ وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری داهێنانی تەکنەلۆژیادا لەم گۆڕانکارییە تێدەگات و پابەندە بە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. وە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی SmartThings سامسۆنگ ماڵەکان دەگۆڕێت بۆ سیستەمی تەواو پەیوەستکراو، بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی مانای ڕاستەقینەی پەیوەندی ماڵەوە. و کۆمەڵە ئامێرە پەیوەستکراوەکانی سامسۆنگ ئاسانکاری و کات بەسەربردن مسۆگەر دەکات، هەروەها بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی فراوانی لایەنە هاوبەشەکانەوە، لەنێویاندا سیستەمی زیرەکی ماڵەوە بۆ ڕووناکی و دەنگ، هەموویان لەگەڵ بەرنامەی SmartThings ڕێکخراون.
تەکنەلۆژیای SmartThings ی سامسۆنگ لە چارەسەرێکی سادەی ماڵەوەی پەیوەستکراوەوە پەرەی سەندووە و بووەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران. بە تایبەتمەندییە داهێنەرەکانی SmartThings بەکارهێنەران دەتوانن ڕۆتینی ڕۆژانەیان بە شێوەیەکی کاراتر و بەرهەمدارتر بپارێزن، کە ئەزموونێکی گونجاو و نەرم پێشکەش دەکات. ئەمەش بە تایبەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕاستە، کاتێک بەکارهێنەرانی SmartThings دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی تەواو گونجاو و زیرەک وەربگرن. بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیرەک کە لە سیستەمی سامسۆنگدا دروستکراون، بەکارهێنەران دەتوانن کاتێکی کەمتر بەسەر بەرن بۆ ڕێکخستن، و کاتێکی زیاتر بۆ ئەنجامدانی ئەرکە ئاینییەکانیان و گرنگیدان بە لایەنە ڕۆحییەکان.
جا چ ئاهەنگ گێڕان بێت لەسەر مێزی ڕۆژوو شکاندن یان سەیرکردنی باشترین بەرنامە کەیفخۆشەکانی ئەمساڵ یان کۆبوونەوەی خێزانەکە بێت بۆ پارشێو، یان دروستکردنی شوێنێکی تایبەت بێت بە نوێژ، بەرنامەکە بەشدار دەبێت لە کۆنترۆڵکردن و گۆڕینی شوێنەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت.
وە دەتوانیت چێژ لە جوانی ژیانی پەیوەستکراو وەربگریت لەکاتێکدا گرنگی بە هەسارەکەمان دەدەیت، ئامێرە دیجیتاڵییەکانی سامسۆنگ و تەکنەلۆژیای SmartThings ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن خووی پاککردنەوەی گونجاوتر بنیات بنێن و بەکارهێنانی ووزە کەمبکەنەوە و لە پرۆسەکەدا پارەی زیاتر پاشەکەوت بکەن. وە کاتێک خولی شۆردنێکی تەواو دادەنێیت یان چاودێری خودی پرۆسەی شۆردنەکە دەکەیت، ئەوا سیستەمی بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ژیان ئاسانتر و کاراتر بکات.
عومەر ساحیب، بەڕێوەبەری ناوچەیی بازاڕگەری لە سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ڕایگەیاند: سامسۆنگ هەمیشە لە پێشەنگی داهێناندایە، بەردەوام تەکنەلۆژیای داهێنەرانە دەناسێنێت بۆ بەهێزکردنی مرۆڤەکان و باشترکردنی ژیانیان، بە جێبەجێکردنی ڕێبازێکی کە بیری لای کڕیارە، دیدگای سامسۆنگ ئەوەیە کە بەکارهێنەران بەهێزبکات لە ڕێگەی پەیوەندی زیرەکەوە، کە ئەمەش بریتییە لە هەڵمەتی نوێی ڕەمەزانمان. پەیوەندی SmartThings یارمەتی زیاتر لە 20 ملیۆن بەکارهێنەر دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ماڵەکانیان بۆ ڕەمەزان ڕێکبخەن، و تێگەیشتنیان لە ئامێرە پەیوەستکراوەکان زۆرتربێت وەک بەڕێوەبردنی کارەکانی ناوماڵ و چاودێریکردنی تەندروستی خۆیان لە ناوەوە و دەرەوە ماڵ، هەموویان بە یەک بەرنامە، بەم شێوەیە کاتە بەنرخەکانیان لە شتە گرنگەکاندا لە مانگی پیرۆزدا پاشەکەوت دەکەن”.
وە بەو پێیەی سامسۆنگ حەز دەکات ئەزموونی زیرەک و کەسی پێشکەش بە کڕیارەکانی بکات، بۆیە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئۆفەری تایبەت و داشکاندنی گرنگ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکات.

ئۆفەرە تایبەتەکان لەسەر بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی سامسۆنگ دەبن، لەوانە مۆبایل، ئامێری ناوماڵ، تەلەفزیۆن و ئامێری کەیفخۆشی ماڵەوە.
ئەم ئۆفەرانە لە فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ و لە فرۆشگاکانی و لە دوکانەکانی تاکەکەسی لە سەرانسەری عێراق بەردەست دەبن.
ئەم ڕەمەزانە زیرەکەکان پەیوەندی بکەن

ئەمڕۆ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
پێشت ئەمڕۆ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه
دواتر دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: بۆ دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پرس به‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌کراوه
ەیوەندیدار