بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت



 

ئەمڕۆ لە چەند بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەنزینی 690 دیناری لە بەنزینخانەكانی دایك بەرامبەر چاڤی لاند، هەڵوێست نزیك فاملی مۆڵ، بامۆكی ۳ نزیك پردی ووڵوبە، دابەشدەكرێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بەنزینەی لەعێراقەوە دێت و بەنرخی 690 دینار دەفرۆشرێت تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و  بۆ چوار پارێزگای هەرێم سلێمانی، دهۆك، هەولێر، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێردرێت.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو بەنزینە لەسەر نرخی بەنزین بەهمەن قادر وتی، هێشتا نرخەكانی بەنزین هەروەكو خۆیانن، بەڵام چاوەڕوان دەكەین بزانین كاریگەرییەكان چی دەبن.

بەنزینی 690 دیناری لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و دوای ساڵێك لە وەستانی دووبارە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست بە ناردنی كراوەتەوە.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس
پێشت وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس
بوومەلەرزە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار