وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس



وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ كەسێك بۆ نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك بۆ پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس ناگەڕێنەوە و چەند ساڵە هەرێم بە نایاسایی نەوتی فرۆشتووە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كەناڵی كوردسات نیوز رایگەیاند دەبێت هەموو لایەك تێگەیشتنیان بۆ بڕیارەكەی دادگەی پاریس هەبێت كە دوای ماوەیەكی زۆر و دوای لێكۆڵینەوە و بەڵگەی زۆر بڕیاریداوە، بۆیە هیچ كاتێك ناگەڕێینەوە بۆ پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس، هیچ كەسێك ناتوانێت بەبێ رەمەزاندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێككەوتن و لە مەودوا نەوتی هەرێم لە ژێر چاودێری بەغدادا دەفرۆشرێت و دەبێت هەموو لایەك رێز لە بڕیارەنێودەوڵەتییەكان بگرن.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی فڕانس 24ی فەڕەنسایی، بڕیارە بەمنزیكانە شاندێكی عێراق سەردانی توركیا بكات بۆ ڕێككەوتن لە نێوان هەردوولادا لەسەر میكانیزمیی نوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگەی پاریس.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند دوای ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

دژی شەهیدكردنی چوار كوردەكەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
پێشت دژی شەهیدكردنی چوار كوردەكەی جندرێس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
دواتر بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار