“دەروازە سنورییەكانی هەرێم سەرچاوەی گەندەڵین”



20 دەروازەی ناڕەسمی لە هەرێم هەن

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕیدەگەیەنێت، دەروازە سنورییەكانی هەرێم، سەرچاوەیەكی گەورەی گەندەڵی و قاچاخیین و داهاتەكەشیان ناشەفافە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەروازە سنورییەكانی هەرێم، سەرچاوەیەكی گەورەی گەندەڵی و قاچاخیین و داهاتەكەشیان ناشەفافە، ٢٠ دەروازی سنوری لەهەرێم هەیە حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم بەناڕەسمی ناساندویانە.

دەشڵێت، لەئەنجامی بەدواداچون بۆ دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان كەسەرچاوەیەكی قاچاخ و گەندەڵییەو داهاتەكەی ناشەفافە، دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەژێر هیچ چاودێری و كۆنترۆڵێكی عێراقدا نین و پابەندی بڕیاری ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠١٩)ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ نابن.

بە بەڕوای ئەو پەڕلەمانتارە، ئەمجارە هەرێم و بەغدا لەسەر كۆمەڵێك ڕاسپاردە ڕێككەوتون كەپێویستە حكومەتی هەرێم واژۆیان لەسەر بكات، بەڵام تاكو ئێستا ئیرادەیەكی جدی بۆ پابەندی هەرێم لەسەر دەروازە سنوریەكان نییە.

وتیشی، عێراق بەنوسراوی ژمارە (٤٠٤٦ لە٩/٣/٢٠٢٣) ئاماژە بەوە دەكات هەرێمی كوردستان ٤ دەروازەی سنوری بەفەرمی ناسێنراوی لەلایەن عێراقەوە هەیە كە بریتین لە (ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان) لەگەڵ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، شەش دەروازەی دیكەی سنوری هەیە لەلایەن عێراقەوە بەرەسمی نەناسێنراوە، تەنها لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ناسێنراوە، لەئێستادا لەدراسەدایە لەلایەن عێراقەوە تاكو بەڕەسمی بناسێنرێن.
لەو شەش دەروازە، دوو دەروازەیان لەسنوری دهۆكە بەناوەكانی سەرزێری و سێماڵكا، چوار دەروازەی دیكەیان لەسنوری سلێمانیە بەناوی (كێلێ، سەیران بەن، تەوێڵە، پشتە).

سۆران عومەر وتیشی، جگە لەوە (٢٠) دەروازەی دیكە لە هەرێم هەن جگە لە حكومەتی عێراقی، لەلایەن حكومەتی هەرێمیشەوە بەفەرمی نەناسێنراون!.

هەرێم لەژێر گووشارێكی قوورسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە
پێت هەرێم لەژێر گووشارێكی قوورسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە
محەمەدی حاجی مەحمود جارێکی دیکە باس لە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەکات بەرامبەر بەغداد
دوات محەمەدی حاجی مەحمود جارێکی دیکە باس لە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەکات بەرامبەر بەغداد
پەیوەندیدار