محەمەدی حاجی مەحمود جارێکی دیکە باس لە بەکارهێنانی کارتی ئاو دەکات بەرامبەر بەغداد



سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا پرسی ئاو چەكێكی بەهێزە بە دەست كوردەوە بەرامبەر بە بەغداد، هەرێمی كوردستان دوو بەنداوی گەورەی وەكو دوكان و دەربەندیخانی هەیە دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

محەمەد حاجی مەحمود،  سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەمڕۆ تایبەت بە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم پرسێكی ناخۆش بوو بۆ كورد، پێویستە كورد پێداگیری لەسەر بابەتی فرۆشتنی نەوتی و گازی خۆی بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، مرۆڤ بکوژرێت لەوەی بە کۆیلایەتی بژی، کاتی خۆی کە شۆڕشمان دەستپێکردەوە مردن بوو لە پێناوی ژیان نەک بۆ ژیان، بۆیە دەبێت ئێمە زیاتر لەسەر مەسەلە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان پێداگری بکەین چاوپۆشی لە هەموو کێشە ناوخۆییەکان بکەین، چونکە ئەوان جیاوازی لە نێوان هیچ کوردێکدا ناکەن.

“دەروازە سنورییەكانی هەرێم سەرچاوەی گەندەڵین”
پێشت “دەروازە سنورییەكانی هەرێم سەرچاوەی گەندەڵین”
شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
ەیوەندیدار