دژەتیرۆری عێراق؛ بەهاوكاری دژە تیرۆری سلێمانی دوو تیرۆرستیان لە شارەكە دەستگیركرد



دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایدەگەیەنێت ، بەهاوكاری لەگەڵ هێزەكانی دژە تیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆرستیان لە شاری سلێمانی و تیرۆرستێكیش لەشاری بەغدا دەستگیركرد.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسلێمانی، هێزەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دوو تیرۆریستیان لە شاری سلێمانی دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق، هێزەكانی دژە تیرۆر یەكێك لە داواكراوانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشیان لە بەغدا دەستگیر كرد.

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
نوسراوی فەرمی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بڵاوكرایەوە
دواتر نوسراوی فەرمی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار