ئەڤین ئاسۆ دەردەكەوێتەوە



 

دوای چەندین ساڵ دووركەوتنەوەی لە میدیا، خانمە میدیاكار ئەڤین ئاسۆ لە یەكێك لە كەناڵە بینراوەكان دەردەكەوێتەوە.

میدیاكار ئەڤین ئاسۆ، لە نوێترین پۆستیدا لە تۆرشی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت، “بە هەموو پێوەرێك ئەوەی یەكشەممەی داهاتوو دەیبینن كەم وێنەیە ، ئەمە بەڵێنە “.

بەپێی پۆستەكەی، ئەڤین ئاسۆ ڕۆژی یەكشەممە پرۆگرامەكەی بە هەمان ناوی پێشوو “ئەڤین ژن و ژیان” لە كەناڵی كورد ماكس پێشكەش دەكات.

ئەڤین ئاسۆ، خانمە میدیاكارێكی كوردە و لە دایك بووی ساڵی 1986 ە ، ماوەی چەندین ساڵ لە شاشەكان دەركەوت و پرۆگرامێكی بە ناوی “ئەڤین ژن و ژیان” پێشكەش دەكرد، بەڵام دواتر پرۆگرامەكەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەستا و وەك خۆی دەڵێت بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دووبارە وەك پێشكەشكاری هەمان پرۆگرام دەربكەوێتەوە.

کامێراکانی پۆینت تو پۆینت چۆن کاردەکەن سزاکەی چۆن دیاریدەکرێت؟
پێشت کامێراکانی پۆینت تو پۆینت چۆن کاردەکەن سزاکەی چۆن دیاریدەکرێت؟
وەزیری پەروەردە: سبەینێ‌ دەوام دەستپێدەكاتەوە
دواتر وەزیری پەروەردە: سبەینێ‌ دەوام دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار