چارەسەری تینوویەتی لە ڕەمەزاندا



لە ڕەمەزاندا شیرینی و شەربەتی ئامادەكراو مەخۆ

پزیشكێك باس لە چارەسەركردنی تینوویەتی لە ڕەمەزاندا دەكات.

چارەسەركردن و كەمكردنەوەی تینوویەتی لە مانگی ڕەمەزان :
۱ ــ خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو ؛ هەموو نیو سەعات جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە ؛ ئاوەكە فێنك بێت یان ئاسایی باشترە لە زۆر سارد ۰

۲ ــــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی ، خەیار ، شووتی ، قەیسی ، هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰

۳ ـــ دوور بكەوەرەوە لە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە دوو كووپ لە چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی كەڤاینیان تێدایە ۰

٤ ــــ هەوڵبدە خواردنی كوڵاو و برژاو بخوێت و لە خواردنی سووركراوە دوور بكەویتەوە ۰

٥ ــــ زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك مۆز ، سندی ، قەیسی ، هەڵوژە ڕێواس ، شلیك ۰

٦ ـــ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێركراو ۰

۷ ـــ هەوڵبدە چەرسی سوێر كراو نەخوێت : ئەگەر خواردت پێویستە بە كاڵی بێت و ڕۆژانە بڕەكەی لە ناو لەپی دەست زیاتر نەبێت۰

۸ ـــ ـ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت دوا بخرێت ؛خواردنی زەڵاتە لە كاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بە سوودە۰

۹ ـــ دووركەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجامدانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەیانیان لە ترسی وشكبوونەوە ۰

۱۰ ـــ كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی ( نەخواردنی باشترە ) ، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە ، ئەگەر شیرینیت خوارد ؛ هەفتەی دوو جار و دوو سەعات دوای بەربانگ ، لە بری ئەوە مێوژ و قەیسی وشككراو بخۆ ۰

۱۱ ـــ لە جیاتی شەربەتی ئامادەكراو و گیراوە : شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكە و بیخۆرەوە ۰
دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

بەغدا و هەولێر لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن
پێشت بەغدا و هەولێر لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن
سامسۆنگ، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش نمایشی بەرهەمەکانی دەکات
دواتر سامسۆنگ، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش نمایشی بەرهەمەکانی دەکات
پەیوەندیدار