نرخی خورما گران بووە؟



لەگەڵ هاتنی مانگی ڕمەزان خواست لەسەر خواردنی خورما لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمەوە زیاد دەكات، بەڵام زۆرجار لەگەڵ هاتنی ئەو مانگەدا نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، بەڕێوەبەری بازرگانی سلێمانی باسی جۆر و نرخەكانی خورما دەكات.

لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا چەندین جۆری خورما هەیە و نرخەكانیشیان لەنێوان 1500 بۆ 20 هەزار دیناردایە بۆ هەر كیلۆیەك.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 10 ڕۆژ پێش مانگی ڕەمەزان، بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی كاڵاكان چاودێرییەكی وردی بازار دەكەین و هەر كەسێك نرخ بەرز بكاتەوە دوكانەكەی بە درێژایی مانگەكە دادەخرێت.

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕمەزان خواست لەسەر خواردنی خورما لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمەوە زیاد دەكات، بەڵام زۆرجار لەگەڵ هاتنی ئەو مانگەدا نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، لەوبارەیەوە سۆران عەبدولغەفور دەڵێت، نرخی كیلۆیەك خورما لە 1500 دینارەوە دەست پێدەكات هەتا 20 هەزار دینار، بەپێی جۆرەكەی نرخەكەی دەگۆڕێت، زۆرینەی هاووڵاتییان ئەو جۆرە خورمایە دەكڕن كە نرخی كیلۆیەك لەنێوان 1500 بۆ 4 هەزار دیناردایە.

دەشڵێت، ئەو خورمایەی كە نرخەكەی 20 هەزار دینارە لە وڵاتی سعودیە و قەتەر و فەڵەستینەوە دەهێنرێت و لە ناوخۆی ئەو وڵاتانەشدا نرخەكەی گرانترە لە جۆرەكانی دیكە.

سەبارەت بە ڕێگادان بە كردنەوەی ڕێستۆرانت و خواردنگەكان لە مانگی ڕەمەزاندا، سۆران عەبدولغەفور وتی، ڕێگا بە كردنەوەی سەرجەم ڕێستۆرانت و خواردنگەكان دەدەین، لیژنەی ئەمنی كۆبوونەوەمان كردووە و مەرجی ئێمە ئەوەیە كە لە جەژنەكانی ڕەمەزان و قوربان و نەورۆز و سەرجەم بۆنەكاندا كراوە بن.

ئەمڕۆ یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە وڵاتانی ئیسلامی و هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان ماوەی نزیكەی 16 كاتژمێر بەڕۆژوو دەبن و ساڵانە لەم مانگەدا خواست لەسەر خورما زیاد دەكات.

 

بەر لە ڕووخانی، داوای چی لە سەدام کراوە؟
پێشت بەر لە ڕووخانی، داوای چی لە سەدام کراوە؟
بایدن پیرۆزبایی رەمەزان دەكات
دواتر بایدن پیرۆزبایی رەمەزان دەكات
پەیوەندیدار