بایدن پیرۆزبایی رەمەزان دەكات



 

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان راگەیەندراوێكی تایبەتی بڵاو كردەوە و هاتنەوەی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانان پیرۆز كرد.

سەرۆكی ئەمریكا هاتنەوەی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانانی ئەمریكا و جیهان پیرۆز كردووە و نووسیویەتی: “وەك ئەمریكا لەو قۆناغە پیرۆزەدا جەخت لەسەر پشتیوانییەكانمان دەكەینەوە بۆ ئەو موسڵمانانەی دووچاری تەنگوچەڵەمە بوون. بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزە وێرانكەرەكان لە توركیا و سووریا و زیانبەركەوتووانی لافاوەكانی هاوینی رابردوو لە پاكستان”.

جۆ بایدن بە جەختكردنەوە لە ئازادی بیروباوەڕی ئایینی، دەڵێت: “وەك ئەمریكا لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە هاریكاریدان لەگەڵ ئویگورەكانی كۆماری میللی چین و رۆهینگیاییەكانی بۆرما و ئەو موسڵمانانەی لە سەرتاسەری جیهان گوشاریان دەخرێتە سەر”.

سەرۆكی ئەمریكا هیواشی خواست موسڵمانان لە ئارامیدا مانگی رەمەزان بەسەرببەن.

نرخی خورما گران بووە؟
پێشت نرخی خورما گران بووە؟
نەپەگە: توركیا بەنیازی هەڵگیرساندنی جەنگە
دواتر نەپەگە: توركیا بەنیازی هەڵگیرساندنی جەنگە
ەیوەندیدار