بەر لە ڕووخانی، داوای چی لە سەدام کراوە؟



 

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری قەتەر، دەڵێت؛ زۆرینەی ئەوانەی لە ماوەی ڕابردوودا سەروکاری بەڕیوەبردنی عێراقیان کردووە هۆکار بوون بۆ ئەو پاشاگەردانیی و ماڵوێرانییەی کە ئیستا لەو وڵاتەدا هەیە، دەشڵێت؛ بەر لە ڕووخانی من بە پیشنیازێکەوە چوومە لای سەدام بەڵام پیشنیازەکەی رەتکردەوە.

 

حەمەد بن جاسم، سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (بی بی سی)، ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو لە کاتی لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حوسێن، ڕەتیان نەکردەوە پشتیوانی لە هێزە ئەمریکییەکان بکەن.

 

بن جاسم، کە ئەوکات بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بوو، ئاماژەی بەوەشکرد، سەدام و ئیدارەکەی پێش لەشکرکێشییەکە لەسەر دەستپێشخەرییەکی قەتەری ڕێککەوتبوون، کە پێویستی بە کشانەوەی لە ژیانی سیاسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبوو، بەڵام دواتر- جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە باس لەو دەستپێشخەرییە بکات و پێداگری لەسەر بڕیاری جەنگ کرد.

 

حەمەد بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی پیشووتری قەتەر، لەسەر وەختی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (بی بی سی)، دان بەوەدا دەنێت کە هەندێك لە وڵاتانی عەرەب هاوكاری ئەمریكایان دەكرد و موشەكەكان هەموویان لە وڵاتانی ئێمەوە دەهاوێژران.

 

دەشڵێت؛ پۆل برێمەر بەرلەوەی بچێت لە عێراق حوكم بكات، سەردانی كردم، پێموت: پێكهاتەكانی سوپای عێراق‌ و ئەو پەیكەرەی كە هەیە بیهێڵنەوە، بەڵام بەقسەیان نەکردم.

 

بن جاسم لەو چاوپێکەوتنەی کەناڵی (بی بی سی)دا دەڵێت؛ بەر لە هێرشەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان من بە پێشنیازێكەوە چووم بۆ لای سەددام، پێم وت لەماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات و لە گۆڕەپانی سیاسی بكشێتەوە، بەڵام ئەو پێشنیازەی ڕەتکردەوە.

 

ئاشکراشیدەکات، کە سەدام پێی وتووە، من تێدەگەم كوەیتم داگیركردووە‌ و دەیەوێت تۆڵەمان لێبكاتەوە، بەڵام ئێوە و سعودیە بۆ ؟ منیش پێم وتووە ئەوەی كردت تەنیا دەستبردن نەبووە بۆ كوەیت بەڵكو دەستبردن بوو بۆ هەموو وڵاتانی هاریكاری كەنداو، بووی بە مەترسی لەسەر وڵاتە بچوكەكانی ناوچەكە.

 

بە وتەی بن جاسم، دەکرا وڵاتانی عەرەبی بەر لە جەنگ هەڵوێستیان هەبوایە و عێراقیان لە جەنگ و وێرانكاری دووربخستایەتەوە.

دوای 43 ساڵ لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كامری كۆمپانیاكە بڕیاری ڕاگرتنی دا
پێشت دوای 43 ساڵ لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كامری كۆمپانیاكە بڕیاری ڕاگرتنی دا
نرخی خورما گران بووە؟
دواتر نرخی خورما گران بووە؟
ەیوەندیدار