وەزارەتی پەروەردە دەوامی كەمكردەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بۆ مانگی ڕەمەزان بۆ هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمدەكاتەوە و مامۆستایانیش دەتوانن تەنها لەكاتی هەبوونی وانەكاندا پابەندی دەوام بن.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی ڕەمەزاندا هەر وانەیەك ٥ خولەك كەمدەكرێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو كاتانە لە قوتابخانە بن كە وانەیان هەیە ، ئەوكاتانەی كە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، خشتەی وانەكانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانكارییەكی تێدا بكرێت لەلایەن دەستەی كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندنەوە.

پێنج پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیركران
پێشت پێنج پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیركران
نەتەوە یەكگرتووەكان تاووتوێی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد
دواتر نەتەوە یەكگرتووەكان تاووتوێی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد
پەیوەندیدار