نەتەوە یەكگرتووەكان تاووتوێی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد



كچە كوردێك لە كۆبوونەوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێڤ لەسەر مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان قسەی كرد

دكتۆر كۆچەر وەلەدبەیگی، نوێنەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردپا، لە دانیشتنێكی تایبەت لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بنكەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێڤ بەشداریی كرد.

دانیشتنی “دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، شەش مانگ دوای دەستپێكی خۆپیشاندانەكان”، لەلایەن كۆمەڵێك لە ڕێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ بە بەشداریی د. جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری ئێران بەڕێوە چوو.

دكتۆر كۆچەر وەلەدبەیگی، نوێنەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردپا لەكۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێكی لەبارەی دوایین دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێشكەش كرد.

لەلایەكی دیكەوە لە ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ، نوێنەری كوردپا بە نوێنەرایەتیی چەند ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، قسەی كرد.

لە دوای دەستپێكردنی سەرهەڵدانەكانی ژیناوە بەر لە شەش مانگ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكرێن، لە كوشتن، ئەشكەنجەدان، ڕفاندن، لەسێدارەدان و چەندین جۆری دیكە.

 

وەزارەتی پەروەردە دەوامی كەمكردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە دەوامی كەمكردەوە
كلچدار ئۆغلۆ كۆتایی بە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و گولەنییەكان دەهێنێـت
دواتر كلچدار ئۆغلۆ كۆتایی بە بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە و گولەنییەكان دەهێنێـت
ەیوەندیدار