پێنج پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیركران



 

لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگەی دەستگیر كرد.

بەپێی زانیارییەكان، هێزێكی حەشدی شەعبی لەنێو بازاڕی پردێ چواردەوری پێنج پێشمەرگە دەگرن كە بەبێ چەك بەنیازبوون بچنە بنكەی تەندروستیی پردێ و دوای قۆڵ بەستكردنیان ڕەوانەی پۆلیسی پردێ كراون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێكیان نەكردووە لە بنكەی پۆلیسی پردێ ئازاد دەكرێن، دواتر هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیریان دەكەن، گوایە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەیان بەناوی خۆیانەوە نییە و بەناوی باوكی یەكێك لە پێشمەرگەكانەوەیە.

لەگەڵ ئەوەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە تەنیا پانتۆڵەكانیان سەربازیی بووە و چەكیان پێنەبووەدوای دوو كاژێر مانەوە لەو بنكەیەش ئازاد كراون، بەڵام دواتر لەلایەن فەوجێكی سوپای عێراقییەوە دەستبەركراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ بردراون.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە
پێت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە
وەزارەتی پەروەردە دەوامی كەمكردەوە
دوات وەزارەتی پەروەردە دەوامی كەمكردەوە
پەیوەندیدر