باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو



پزیشكێك باس لە باشترین و خراپترین جۆرەكانی خواردنی پارشێو دەكات.

ــــ ژەمی پارشێو ژەمێكی سەرەكی و گرنگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە كە پێویستە بخورێت و تا درەنگتر بخورێت باشترە ۰

— باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :
۱ ـــ یەكێك لەم خۆراكانە : یەك قاپ ماست یان هێلكەی كوڵاو یان پەنیر یان نیسكێنە یان گوێز و هەنگوین یان یەك قاپ ماست نۆكاو یان یەك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو ۰

۲ ــ نانی تیری یان هەورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە ) + دوو بۆ سێ دەنك زەیتوون ۰

۳ ـــ میوەیەك یان سەوزەیەك ( شووتی ، كاڵەك ، ترۆزی ، خەیار ، قەیسی ، خورما ، مۆز ،چوالەی سەوز، هەڵوژە ڕێواس ، شلیك ) ۰

٤ ـــ یەك بۆ دوو پەرداخ ئاو ۰

ــــ چا باشترە نەخورێتەوە ؛ ئەگەر خورایەوە لە یەك پیاڵە زیاتر نەخورێتەوە ۰

ــــ پێویستە تا نیو سەعات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەكەوێت و نەخەوێتەوە ۰

— خراپترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :
۱ ـــ برنج و شلە ۰
۲ ـــ خواردنی سووركراوە ۰
۳ ـــ شیرینی و چەوری ۰
٤ ـــ ڤاست ڤوود ۰
٥ ـــ شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش و خواردنەوە گازیەكان ۰
٦ ـــ خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو ۰
دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

 

چوار ماددە خۆراكییەكەی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێن
پێشت چوار ماددە خۆراكییەكەی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێن
کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا
دواتر کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا
ەیوەندیدار