ئەمریكا ڕوونكردنەوەی لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانی بادینانەوە دا



 

مشتومڕەكان لەبارەی ئەو هێلیكۆپتەرانەی لە سنووری پارێزگەی دهۆك كەوتنەخوارەوە بەردەوامە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن پاتریك ریدەر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاند “هێزەكانی سووریای دیموكرات هێزێكی سەربەخۆن و سوپای ئەمریكا بۆ شەڕكردن لە دژی داعش هاریكارییان دەكات، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییان بە رووداوی هێلیكۆپتەرەكەوە نییە و زانیاریشمان لەسەری نەبووە”.

رۆژی 15ی ئاداری 2023 لە نزیك گوندی بێركیات لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك لە دەڤەری بادینان كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك راگەیەندرا.

دەزگای دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند هێلیكۆپتەرێك كەوتووەتە خوارەوە و پێنج كەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە.

دوای دوو ڕۆژ هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاند دوو هێلیكۆپتەری ئەوان بەهۆی خراپی كەشوهەوا لە سنووری دهۆك كەوتوونە خوارەوە و تێیدا نۆ شەڕڤان شەهیدبوون، لەنێویاندا شەڕڤان كۆبانێ فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری رۆژئاوای كوردستان.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەو هێلیكۆپتەرانە بەبێ ئاگاداری هەرێم بە سەر ئاسمانی هەرێمدا سووڕاونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هێلیكۆپتەرانە لە سنووری سلێمانیەوە و فڕیون و سەرچاوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان بە كڕینی ئەو هێلیكۆپتەرانە و ڕەوانەكردنیان بۆ ڕۆژئاوا تۆمەتباركردووە.

بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
پێشت بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت
نزیكبوونەوەی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن هەنگاوی كرداری دەنێت
دواتر نزیكبوونەوەی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن هەنگاوی كرداری دەنێت
ەیوەندیدار