ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەشێكی نۆڕینگە و تاقیگە و تیشكی پزیشكی لە سەیدسادق داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
قائمقامێتی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەندروستی گشتی، ئەمڕۆ سەرجەم نۆڕینگە و كۆگاكانی دەرمان و تاقیگەكانی پشكنین و تیشكی پزیشكی سنورەكەیان بەسەر كردەوە، دەشڵێت: “لەبەرنەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایەكانەوە 9 لەو شوێنانە داخران”.

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەسەر بڕیاری قائیمقامی سەیدسادق ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی تەمموز لیژنە هاوبەشەكان بە هاوبەشی لیژنەی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سەردانی سەرجەم نۆڕینگە و كۆگاكانی دەرمان و تاقیگەكانی پشكنین و تیشكی پزیشكی سنوری قەزاكە كرا.

دەشڵێت: “لە بەر نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوونیان بە ڕێنمایەكانەوە (٩) شوێنی نۆڕینگە و تاقیگەی پشكنینی پزیشكی تیشك داخران، تا ئەو كاتەی ڕێنمایەكان جێبەجێ دەكەن و مۆڵەتی فەرمی دەردێنن”.

شوێنەكان:
١- تاقیگەی شار
٢- تاقیگەی هەردی
٣-تاقیگەی شكار
٤-اشیعەی سیدسادق
٥- نۆڕینگەی دەرزی و دەتاوی
٦-نۆڕینگەی رزا
٧- نۆڕینگەی سیدسادق
٨- نۆڕینگەی بەرهەم
٩-نۆڕینگەی سالار

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە گەرمیان ماڵی ژنێك دەبێتە لانەی بەساڵاچوان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی خانمێك دەبێتە لانەی ئەو توێژە و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان-یش دەڵێت،”هەر بەساڵاچویەك جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە دەتوانێت لە ماڵی حاجی ئاهو بمێنێتەوە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی حاجی ئاهو بۆ بەساڵاچووان لەلایەن هادی عەبدولڕەحمان-ەوە بونیادنراوە.

دەشڵێت ،”لە ئێستادا دەرگای ئەو ماڵە واڵایە بۆ لە خۆگرتنی هەر بەساڵاچویەك، كە جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە لەگەڵیان بمێنێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ماڵە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتیماندایە، ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرێت، ناونیشانی ماڵی حاجی ئاهو-ش دەكەوێتە نزیك دادگای بەرای كەلار، پشت گەراجی كەلار سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین