داوا لە وەزیری پەروەردە دەكرێت بۆ مانگی ڕەمەزان دەوام كەم بكرێتەوە



مامۆستایەكی بواری پەروەردە لە سلێمانی لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە پێشنیارێك ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە دەكات و داوا دەكات بۆ مانگی ڕەمەزان نیو كاتژمێر دەوام كەم بكرێتەوە، دەشڵێت،” بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە پڕۆگرام تەواو بووە كاریگەری لەسەر پلانی خوێندن نابێت”.

سەلام كەریم، مامۆستا لە خوێندنگەی ئایندەی بنەڕەتی لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داوا و پێشنیارمان لە وەزیری پەروەردە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەوەیە، كە بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لەپڕۆگرامەكانی خوێندن تەواوكراوە و دەكرێت كار ئاسانی بۆ مانگی ڕەمەزان بكرێت .

وتیشی، “پێشنیارمان بۆ بەڕێزیان ئەوەیە، كە بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نیو كاتژمێر كاتی دەوام كەمبكەنەوە و بەیانیان كاتژمێر (٨:٣٠ ) بێت وانەكان لە (٤٠ ) خولەك بكرێنە ( ٣٥) خولەك بەو نیو كاتژمێرەش هەموو ئەو مامۆستایانەی (ژنان) دەوامیان دوای نیوەڕوانە دەتوانن فریای كاری خۆیان لەماڵەوە بكەون”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێشنیارەكە جێبەجێ بكرێت، بەو هۆكارانەی پێشتر باسمان كر ، هیچ كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر پلانی مامۆستا و پڕۆگرامی خوێندن نابێت.

عێراق دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
پێشت عێراق دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
بەدوای یەكدا 29 بوومەلەرزە ڕوویاندا
دواتر بەدوای یەكدا 29 بوومەلەرزە ڕوویاندا
ەیوەندیدار