بەدوای یەكدا 29 بوومەلەرزە ڕوویاندا


ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، كە تەنها ئەمڕۆ 29 بوومەلەرزە تۆماركراوە و شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی كورد دەڵێت: “ڕەنگە ئەمە پێشهاتی نوێی لەدوابێت”

ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی لە سوریا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەتەنها ئەمڕۆ و لە ماوەی 24 ماتژمێردا 29 بوومەلەرزەی بە گوڕی كەمتر لە 4.1 پلە تۆماركراون.

ڕاشیگەیاندووە، 12 بوومەلەرزەیان لە لیوای ئەسكەندەرونە بوون و 2 بوومەلەرزەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لازقیە و لە دووری 14 كۆلۆمەتر و 19 كیلۆمەتر و 13 كیلۆمەتر و هێزەكانیان لەنێوان 1.8 بۆ 3.7 پلە بوون.

ئاشكراشی كردووە، لە باكووری ئیدلب لە نزیكەی كاتژمێر 7ی ئێوارەدا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.2 پلە تۆماركرا و هەروەها لە خاكی توركیادا 11 بوومەلەرزە ڕوویانداوە.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پاشلەرزەکانی ناوچه بوومەلەرزە لێدراوەکان پلەی بەرزبۆتەوە و چەند بوومەلەرزەیەکی سەرووی پله 4 ڕوویانداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەیەكیان له لوبنان ڕوویداوە، كە ڕەنگە ئەمە پێشهاتی نوێی لەدوابێت .

داوا لە وەزیری پەروەردە دەكرێت بۆ مانگی ڕەمەزان دەوام كەم بكرێتەوە
پێشت داوا لە وەزیری پەروەردە دەكرێت بۆ مانگی ڕەمەزان دەوام كەم بكرێتەوە
ئەو كەسەی سووكایەتی بە نەخۆشێكی دەروونی دەكات دەستگیركرا
دواتر ئەو كەسەی سووكایەتی بە نەخۆشێكی دەروونی دەكات دەستگیركرا
پەیوەندیدار